Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:07

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان له‌گه‌ڵ دەستەی وەبەرهێنان و یەکێتی وەبەرهێنەران کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر قەرزەكانی حكومەت و كۆمپانیاكان و روونكردنەوە لەسەر خستنەسەری زیادەی قەرزی هاووڵاتییان كەیەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە، لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان له‌گه‌ڵ دەستەی وەبەرهێنان و یەكێتی وەبەرهێنەران كۆبووه‌وه‌ .

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/3، لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان، بەسەرپه‌رشتیی هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، میوانداریی دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئەحمەد رێكانی سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەران و شیرین حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕِییەكان لەوەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندێكی یاوەریان كرد.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان روونكردنەوەی لەسەر میواندارییەكەداو گووتی: "لەم دانیشتنە گفتوگۆ دەكەین لەسەر قەرزەكانی حكومەت و كۆمپانیاكان و روونكردنەوە لەسەر خستنەسەری زیادەی قەرزی هاووڵاتییان كە یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە.

پاشان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەران و بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان لەوەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان كورتەباسێكیان لەسەر بەڕێوەچوونی كارەكان و كارنامەی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.

لەماوەی رابردوو لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان چەندین سەردان و بەدواداچوونیان ئەنجامدابوو بۆ كێشەو گرفتەكانی قەرزەكانی حكومەت و كۆمپانیاكان و روونكردنەوە لەسەر خستنەسەری زیادەی قەرزی هاووڵاتییان كە یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە، بۆیە بەپێی رێككارەكانی پەیڕەوی ناوخۆ وەك پرسیار ئاراستەی شاندی میوانیان كرد.

میوانانی لیژنە بەوردی تیشكیان خستەسەر پرسیاری پەرلەمانتاران و گفتوگۆیەكی وردیان لەسەر كێشەو گرفتەكان كردو دوای كۆبوونەوەیەكی چەند كاتژمێری لەنێوانیاندا، جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكان و هەنگاوی جدی كرایه‌وه‌.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.