جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمیدیاكانی پارتی راگەیاندووە "ئەرکى حکومەتى هەرێم پاراستنى قەوارەى دەستورى هەرێمە و هەر هەوڵێک بۆ بەراستەوخۆ مامەڵەکردنى پارێزگاکان لەگەڵ بەغدا لەلایەن حکومەتەوە رێگرى لێدەکرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر هەوڵێکى لەو جۆرە نایاسایی و نادەستورییە و حکومەتى هەرێم رێگەى پێنادات.
ئەم قسانەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم، دوای هەواڵێكی رۆژنامەى "سەباح"ى فەرمى عێراق دێت، كە لەزارى رێکەوت زەکى ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانىی رایگەیاندبوو، ئەگەر حکومەتى هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەى نەوت ڕێکنەکەون، ئەوا حکومەتى خۆجێیى سلێمانى ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.