Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:44

وه‌زاره‌تى رۆشنبیری به‌دواداچوون بۆ کێشه‌کانی یانه‌ى زاخۆ ده‌کات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2 ى 2 ى 2021 ،  حەمەی حەمە سەعید  وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، پێشوازی لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری قەزای زاخۆ کرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: شانده‌كه‌ بە مەبەستی چارەسەری گرفت و کێشەکانی یانەی زاخۆ سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریدا هاتووه‌: كه‌ حیکمەت مەحەمەد ئەبوزەید گرفتەکانی یانەی زاخۆی   باسکرد لە نەبوونی بودجە و خراپی ڕەوشی یاریگا کە و  کێشەکانی کە ڕووبەڕووی یاریزانان دەبنەوە .
 له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی لە داواکانی پەڕلەمانتارن کرد سەبارەت بە یانەی زاخۆ و شێخ شاكر سمۆ بەڕێوەبەری گشتی  وەرزشی ڕاسپارد پەیگیری داوا و پێداویستییەکانیان بکات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.