جان كیلێر تۆدیبۆی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا كه به خواستن چووه ڕیزی یانه‌ی نیس، گرێبه‌ستی خواستنی تۆدیبۆ له‌گه‌ڵ یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ڕیزی تیپه‌كه ده‌بێته‌وه.
ڕۆیشتنی ئه‌م یاریزانه له ڕیزی بارسا له كاتێكدایه كه ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه كاتالۆنیه‌كه ڕایگه‌یاندبوو، له‌م وه‌رزه‌دا پێویستی به تواناكانی تۆدیبۆ نیه، له گرێبه‌ستی خواستنی به‌رگریكاره‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس هاتووه كه یانه‌كه ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵی به بڕی هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ واژووبكات.
جێگای باسه تۆدیبۆی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زارونۆزده له یانه‌ی تۆلۆزهوه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام له دوو وه‌رزی ڕابردوودا دوو جار به خواستن چووه ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شالكهو به‌نفیكا .
به‌رگریکاره‌که‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ 6 مانگی دیکه گرێبه‌سته‌که‌ی نوێکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.