سامی خزێره‌ی ئه‌ڵمانی ڕیزی یانه‌ی یوڤێنتوسی جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هێرتا به‌رلین كرد.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی هێرتابه‌رلین ڕایگه‌یاند كه خزێره به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر هاتۆته ڕیزی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌و گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیدا واژووكردووه‌و درێسی ژماره بیستوهه‌شت له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ده‌پۆشێت، به‌مه‌ش خزێره‌ی ته‌مه‌ن سی و سێ ساڵ دوای دابڕانی له ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی ده ساڵ، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
جێگای باسه خزێره به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی تونسه‌و ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشی یاریزانه‌كه له ڕیزی یانه‌ی ئۆفینینی ئه‌ڵمانی بوو، هه‌روه‌ها له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شتوتگارت و ڕیال مه‌درید یاری كردووه، له ڕیزی یوڤێنتوسیش سه‌دوچلوپێنج یاری ئه‌نجامداوه‌و بیستویه‌ك گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش له حه‌فتاوحه‌وت یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه‌و حه‌وت گۆڵی بۆ مانشافت تۆماركردووه .
هه‌روه‌ها نازناوی مۆندیالی دووههزاروچواردهی به‌ڕازیلی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
سامی خزێره‌ی ئه‌ڵمانی ڕیزه‌کانی یانه‌ی یوڤێنتوسی جێهێشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.