Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:22

پلانێکی ئێران بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل و ئیمارات پووچه‌ڵکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پلانێكی ئێران بۆ به‌ئامانج گرتنی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئیمارات  له‌یه‌كێك وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا پووچه‌ڵكرایه‌وه‌ .

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ پلانێكی ئێران بۆ به‌ئامانج گرتنی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئیمارات  له‌یه‌كێك وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا پووچه‌ڵكرایه‌وه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا گواستویه‌تییه‌وه‌، سیخوڕه‌كانی ئێران كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و ئه‌وروپین، چوونه‌ته‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئیمارات، وه‌ك به‌شێك له‌هه‌وڵی به‌ ئامانج گرتنیان كۆبكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل ده‌ڵێن: پلانه‌كه‌ی ئێران له‌مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ سیخوڕه‌كان له‌و وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ وڵاتانی دیكه‌ ده‌ستگیركراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.