له هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی بۆلۆنیای میوانداری برده‌وه‌و پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كرد.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، به‌تایبه‌تی یاریزانانی میلان كه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵپارێزی بۆلۆنیا لێدانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام هێرشبه‌ری كڕواتی ئه‌نتی ڕیبیچ به‌دوای تۆپه‌كه‌دا چوو و گۆڵێكی بۆ میلان له خوله‌كی بیستوشه‌ش تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به سوودی ڕۆسۆنێری ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی میلان، ناوبژویوان دووه‌م لێدانی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ناوه‌ڕاستكاری كۆت دیڤواری فرانك كێسی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی په‌نجاوپێنج به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه یاریزان ئه‌ندریا پۆلی تاكه گۆڵی بۆلۆنیای له خوله‌كی هه‌شتاودوو تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌ی سیی میلان له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بۆلۆنیاش به بیست خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
له‌خولی ئیتاڵیادا میلان سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.