به هۆی ئه‌و شه‌پۆله سارد و بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، هۆشدارییه‌كی له‌باره‌ی دروستبوونی ته‌م بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30 ى 1 ى 2021 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی سارد و زیادبوونی ڕادەی شێ، ئێستا لە بەشێکی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی شاخاوییەکان، تەم دروست بووە.
راشیدهگهیهنن: به‌هۆی دروست بوونی ته‌م، راده‌ی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌و بۆیه‌ی پێویسته هاوڵاتیان هۆشیار ئاگاداربن و شوفێران به هۆشیاری زۆره‌وه شوفێری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.