Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

له‌ پاڵه‌وانێتی نمایشی ئه‌دێلایدی ئوستڕالیا نادالی ئیسپانی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دۆمێنیک تیمی نه‌مسایی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ پاڵه‌وانێتی نمایشی ئه‌دێلایدی ئوستڕالیا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی، ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی دۆمێنیك تیمی نه‌مسایی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه.
 له‌ ئه‌نجامدا نادال به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو بیستوسێ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار بوو، نادال ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی وڵاته‌كه‌ی له‌ جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌ره‌كان له‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ له‌ دوو تا شه‌شی مانگی داهاتوو سازده‌كرێت، دواتر به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا ده‌كات .

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.