Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:38

بارسێلۆنا گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

کوردستان TV
100%


یانەی بارسێلۆنا گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ‌، لە قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتیەكەدا، بارسێلۆنا سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ڕایۆڤالیكانۆی پلە دووی میوانداری بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوسێشدا، هێرشبەری لاوی ئیسپانی فێران تۆرێس گۆڵێكی بۆ ڕایۆڤالیكانۆ تۆماركرد، پاشان یاریزانانی بارسا هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریانداو فشارێكی توندیان خستە سەر گۆڵی میواندارەكەیان، تا لە خولەكی حەفتادا، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی بلاوگڕانا گۆڵی بەرامبەری تیپەكەی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
دواتر فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بارسای لە خولەكی هەشتا تۆماركردو تیپەكەی گەیاندە قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا.
 جێگای باسە بارسێلۆنا خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی پاڵەوانێتیەكەیە بە بیستونۆ نازناو .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.