Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:38

فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گوێڕ: تەنیا پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی ڕێگرییان لە ھێرشی داعش بۆ سەر ھەولێر کرد

کوردستان TV
100%

 گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەندێ ناوچەی سنووری ماددەی 140ی بەدەرفەت زانیوە پەلاماریان بدات، چونکە ئەوکات ئەو ناوچانە زیاتر ھێزی عێراقی بەڕێوەی دەبردن، بەڵام دوای شکستی ھێزەکانی عێراق و داگیرکردنی مەخموور و گوێڕ لەلایەن داعشەوە ھێزی پێشمەرگە بە توندی بەرپەچی پێشڕەوییەکانی داعشی دایەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ئاشکرای کرد، تەنیا پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی ڕێگرییان لە ھێرشی داعش بۆ سەر ھەولێر کرد.

قادر قادر، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە گوێڕ رایده‌گه‌ێنێت: من ئەوکات فەرماندەی پێشمەرگە بووم لە ناحیەی گوێڕ، جگە لەو شوێنانەی لە یەکەم ھێرشی داعش داگیری کرد لە مەخموور و گوێڕ پێشمەرگە سەنگەری بەرانبەر بە چەکدارانی داعش دانا و نەیھێشت بێنە پێشەوە، کاتێک چەکدارانی داعش گەیشتنە گوێڕ و مەترسی کەوتە سەر ھەولێر، ھێزەکانی پێشمەرگە بەپەلە کەوتنە ئامادەباشی بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشی داعش، چونکە ئەوکات تەنیا 25 کیلۆمەتر داعش لە ھەولێر دوور بوو، مەترسیی گەورە پەیدا بوو.

لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرپرسەکەی پێشمەرگە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: سەرۆک بارزانی خۆی ھاتە سەنگەرەکانی پێشەوە و پلانی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی تیرۆریستی داعشی دانا.

ده‌شڵێت: تا سەرۆک بارزانی نەھاتە گوێڕ داعش شکستی نەھێنا، لەبەر ئەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆ بووەوە و ھەتا پاسەوانەکانی خۆیشی ناردە سەنگەرەکانی پێشەوە و ڕێگرییان لە ھاتنی داعش کرد.

قادر قادرفەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە گوێڕ راشیده‌گه‌ێنێت: جگە لە ھێزەکانی پێشمەرگە و پاڵپشتیی ھاوپەیمانان لە ئاسمانەوە، چەند ساڵ لە مەخموور و گوێڕ بەرەنگاری داعش بووینەوە جگە لە پێشمەرگە ھیچ ھێزێکی دیکەمان نەبینی لەو سنوورەی ئێمە داعش بشکێنێت، لەو نەبەردییانەدا بە خوێنی چەندین شەھیدی قارەمان بەرگریمان لە خاکی خۆمان کرد، ڕۆژ ھەبووە دەیان چەکداری داعشمان کوشتووە و چەندین ھێرشمان تێک شکاندوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.