مامۆستایهكی زانکۆ و کەسایەتی دیاری جبور رایگهیاند: شانازی دەکەم وەک عێڕاقییەک بە مسعود بارزانی بڵێم سەرۆک، گوتومە سهرۆك بارزانی و خودی باوکی رهحمهتی مەلا مستەفای بارزانی بۆ میللەتەکەیان ژیان ئەوان هەزاران شەهیدیان دا.
دکتۆر عبداللە خەلەف مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی دیاری عهشیرهتی جبور له لێدوانێكی بۆ کوردستان تی ڤی رایگهیاند: شانازی دەکەم وەک عێڕاقییەک بە مسعود بارزانی بڵێم سەرۆک، بەڕێز مەسعود بارزانی خاوەنی دەریایەک خەبات و تێکۆشانە من هەمیشە گوتومە سهرۆك بارزانی و خودی باوکی رهحمهتی مەلا مستەفای بارزانی بۆ میللەتەکەیان ژیان ئەوان هەزاران شەهیدیان دا تا کوردیان بە ئەمڕۆ گەیاند تاوانێکی گەورەیە لە ئێستادا بارزانی هەڵەی بەرامبەر بکرێت.
مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی دیاری جبور گوتیشی: ئێمەی عەڕەبی عێراقی بە شانازیەوە باسی کەسایەتی دیاری بارزانی دەکەین ئەو لە ڕۆژە سەختەکان هەمیشە دەرگای بەسەر ئێمەدا کردبۆوە ڕێگەی نەدا هانا بۆ شوێنی تر ببەین، بۆیە دەبێت ڕێز لە وەفاداری سەرۆک بگرین.
دکتۆر عبداللە خەلەف راشیگهیاند: بەش بەحاڵی خۆم دووبارەی دەکەمهوه کە هەمیشە ئەو بەسەرۆک و فەخامەت دادەنێم، ئەو خودی خۆی و کوڕەکانی لە شەڕی داعش لە بەری پێشەوەی شەڕی شەڕەف و کەڕامەت بوون دروود بۆ ئەو زاتە پیرۆزە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.