له په‌یامێكدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك ده‌كات
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئهیلوول و كه‌سایه‌تی دیاری عه‌شیره‌تی مه‌نتك(عه‌لی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئاغا مه‌نتك)ناسراو به(عه‌لی ئاغای مه‌نتك)مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو عه‌لی ئاغای مه‌نتك به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
٢٤ـی ١ـی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.