Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:58

ئێران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەدات

کوردستان TV
#11
100%


رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەدات.

عەلى خامنەیی، رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ئەکاونتى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکاى بڵاوکردوەتەوە لەکاتى یاری گۆڵفدا کە سێبەرى فڕۆکەیەکى جەنگى لەسەرە و نووسیویەتى: (انتقام حتمى است).

لەسەر وێنەكە نوسیویەتی، پێویستە سزای ئەو كەسانە بدرێت كە فەرمانیان كرد بە كوشتنی جەنەراڵ سولەیمانی، هەروەها ئەوانەشی كە فەرمانەكەیان جێبەجێكرد، ئەو تۆڵەسەندنەوە بەدڵنیاییەوە ڕودەدات لە كاتێكی گونجاودا.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.