Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:25

کۆشکی سپی: ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر ئێران

کوردستان TV
#11
100%

وته‌بێژی کۆشکی سپی هەنگاوی داهاتووی ئیدارەی بایدنی لەبارەی پرسی ئێران ئاشکراکرد و رایگەیاند: بەڕێگای دپلۆماسی ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانە بیانییەکانمان دەکەین.

جین پساکی وته‌بێژی کۆشکی سپی چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئاشکرایکرد، ئەمریکا بەڕێگای دپلۆماسی بەردەوامدەبێت لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانە بیانییەکانمان دەکەین.

گوتیشی، ئەگەر ئێران پابەندبێت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دوو هه‌زارو پانزه‌ کە تێیدا توانا ئەتۆمییەکانی سنوردارکراوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش پابەند دەبێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی، سەرۆک بایدن رونیکردۆتەوە کە باوەڕی وایە لەڕێگای دپلۆماسییەوە سنوردارکردنی توانای ئەتۆمی ئێران درێژە پێدەدات و بەهێزیشی دەکات.

ئاماژه‌ی به‌وشدا، بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێ دەکەین گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی ئەو رێککەوتنە و هاوپەیمانەکانمان ئەنجامبكه‌ین.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.