سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە گۆڕانکاری لە دەزگا ئەمنییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو دوو تەقینەوەیەی کە ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت روویاندا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسی دەزگاکانی ئەمنیی و هەواڵگریی کرد.
بهپێی راگەیاندراوەکە، کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەڕێوەچووە، کازمی فەرمانیکردووە بە کردنەوەى دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەبارەى تەقینەوەکان، وەستان لەسەر هۆکارەکانى ئەو دزەکردنە ئەمنییە، و راوەدوونانى شانە نووستووە تیرۆریستییەکان کە کارئاسانییان کردووە بۆ دەربازکردنی تیرۆریستان و ئەنجامدانی تاوانەکەیان.
ههروهها کازمی فەرمانیکردووە بە هێزە ئەمنییەکان کە لە ئامادەباشیدا بن بۆ پاراستنى ئاسایشى هاووڵاتییان و گرتنەبەر رێوشوێنى مەیدانى پێویست لەو بارەیەوە.
ههر له كۆبوونهوهكهدا كازمی سوربوونى خۆى نیشاندا لەسەر ئەنجامدانى گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.
کازمی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی پێویستی گۆڕەپانەکە گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان دەکەن و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ههروهها ڕایگهیاندووه: سەرجەم تواناکانى دەوڵەت و هەوڵی بوارەکانی ئەمنیی و هەواڵگریی خراونەتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە، بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنى پلانداڕێژەرانى ئەو تەقینەوە ترۆسنۆکانەیە و ئەوانەى پشتیوانیانن".
لە کۆتایی راگەیاندراوکەشدا ئاماژە بەوە دراوە کە کازمی داوای لە سوپا کردووە پشتیوانی پێشکەش بە هێزەکانی ئەمنیی دیکە بکەن و رۆڵی خۆی بگێرێت لە پشتیوانی مەیدانی و ئەمنیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.