وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆبوونەوە
لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه‌ئەمڕۆ رێكەوتی 21/1/2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان له‌دیوانی وه‌زاره‌تى سامانه سروشییهكان كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێم راشیدهگهێنێت لەو سەردانەیدا، وەزیری كارەبا وێڕای پیرۆزبایی لە دكتۆر كەمال ئەتروشی لەپۆستی نوێی دا هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكەیدا، باس لەپتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان و رێكخستنی كاری هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت كرا بەتایبەتی بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەنجامدانی ئەو پرۆژەو كارانەی كە رۆڵیان لەبنیاتنانی ژێرخانی هەرێم و پێشخستنی سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه وەزیری سامانە سروشتیەكان جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەكان و ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە كردەوە كە بۆ هەردوو وەزارەت گرنگن ..
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تى كاره‌با رایدهگهێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەندنین پێشنیار‌و راسپاردە لەلایەن هەردوو لاوە پەسەندكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.