Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:29

جه‌مال مورتکه‌: کوردستان تیڤى پێشمه‌رگه‌ ئاسا جه‌نگاون له‌پێناو به‌یانکردن وپیشاندانی راستییه‌کان

کوردستان TV
100%


جه‌مال مورتكه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پاراستنی هه‌ولێر، 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز ده‌كات.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان:

پەیامی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری هێزی پاراستنی هەولێر بە رێز مامۆستا جەمال مورتکە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (کوردستان تیڤی)
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی
 لە بیست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرپەرشتیار و ستاف و کادیر و سەرجەم کارمەندانی خۆشەویست دەکەین،  هەمیشە پێشەنگ و پێشرەو بوونە لە کارەکەمان و پێشمەرگە ئاسا جەنگاون لە پێناو بەیان کردن و پیشاندانی راستیەکان، بێگومان رۆلی ئێوە لە میدیای کوردیدا بە شکۆداریەوە سەیردەکرێت. 
دووبارە پیرۆبێت سالوەگەری دامەزراندنی کەناڵی دایک و ئومێدی بەرەوپێشچوونی زیاتر و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و دەستتان خۆشبێت و ماندوونەبن.
جەمال مورتکە 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.