له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی رێكخستنه‌وه و جوانتركردنی سیمای عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی، زیاده‌رۆییه‌كانی عه‌لوه لاده‌برێت و هاتوچۆی ناو عه‌لوه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری ڕێكده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ 2021.1.11 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كێشه‌و گرفته‌كانی عه‌لوه‌ی سلێمانی كۆبویه‌وه‌و تیشك خرایه سه‌ر هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌له‌عه‌لوه‌كه‌دا هه‌یه، پاشان قائیمقامی سلێمانی و نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی عه‌لوه‌كه‌یان كردوو به‌دواداچونی وردیان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی ناو عه‌لوه كرد، گرفتی سه‌ره‌كی ناو عه‌لوه‌كه بونی زیاده‌ڕۆیی و ئاسته‌نگ و گرفتی هاتوچۆیه له‌ناو عه‌لوه‌كه‌دا.
قائیمقامی سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد له‌كه‌مترین ماوه‌دا گرفتی زیاده‌ڕۆیی له‌ناو عه‌لوه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌گرفتی بۆ هه‌موو لایه‌ك دروست كردوه، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار بڕیاری دا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری هاتوچۆی ناو عه‌لوه‌كه ڕێكبخاته‌وه‌و سیستمی یه‌ك ئاراسته له‌ناو عه‌لوه‌كه په‌یڕه‌و بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناو عه‌لوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌روازه‌كانی عه‌لوه‌كه جیاده‌كرێنه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی هاتن و ده‌رچون.
قائیمقامی سلێمانی: عه‌لوه‌که رێکده‌خرێته‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.