مردن بههۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوید بە خێرایی بەرز دەبێتەوە و ئێستا لە سنووری 9 هەزار کەس تیپەڕیووە.
بەپێی دوایین داتاکان کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەریکردووە ، 277 کەسی تر بەهۆی کۆڤید - 19 گیانیان لەدەستداوە ، کە کۆی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوید بۆ 9262 کەس ئەم ڕێژەیە لهبەرامبەر ڕێژەی 10 ملیۆن کەس دانیشتوانی وڵاتی سوید کارەساتێکە بی وێنەیە .
ئەم ئامارانە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێکی زۆر بەرزدان .
ههر به گێرهی ئامارهكه 482 هەزار و 284 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا ، واتە لەم 24 کاتژمێرە دا 12 هەزار و 536 حاڵەتی نوێ كهس تووشی ڤایرۆسهكه بوونه.
لە ئێستادا 387 کەس بەهۆی ئەو بارودۆخە نابەجییەی کە لە دوای (COVID-19) لە نەخۆشخانەکان لە ژێی چاودێی چرن، 54 کەسی تر لە 5ی مانگ زیاتر بهرزبۆتهوه،
زۆربەی ئەو کەسانەی کە لەم هەفتانەی دواییدا کۆنترابوون، هاووڵاتییانی تەمەن 20 بۆ 59 ساڵ بوون ئاماری تری ناخ هەژێن بەرزبوونەوەی تووشبوونی منداڵانی تەمەن 13 ساڵ بۆ 15 ساڵ نیشان دەدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.