Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:33

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو قەدەغەی هاوردەکردنی هەناری هەڵگرت

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوهه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ لە بەر زۆری خواست لەسەر هەنار و کەمبوونەوەی بەرهەمی هەناری ناوخۆیی،  بڕیاریدرا بە ڕێگەپێدانی هاوردەکردنی هەناری دەرەکی لە ڕێکەوتی 5/1/2021.

جێگای باسە ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کاتی پێگەیشتنی بەروبومی ناوخۆیی بەپێی وەرزی  بەرهەمەکان، قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی دەردەکات، لە پێناو پارێزگاری و  ساغکردنەوەی بەرهەمی پێگەیشتوی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ بۆگرتنەبەری ڕێککاریی کارگێری و یاسایی لایەنە پەیوەندی دارەکان ئاگادار کراونەتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.