بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه ئیسرائیل ڕێ به ئێران نادات چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات، پاش ئه‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ده‌زگه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ به ڕێژه‌ی له سه‌ددا بیست ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه.
نه‌تانیاهۆ له بهیایاننامهیهكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه بڕیاری ئێران سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوون له پێشێلكردنی به‌ڵێنه‌كانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و زۆرتركردنی توانای پیشه‌سازی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له ژێر زه‌وی، ناشێت هه‌ر هه‌موو ئه‌وه به‌هه‌ڕه‌مه‌كی شی بكرێته‌وه ئه‌وه نه‌بێت كه ئێران به‌نیازه له به‌دیهێنانی نیازی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ربازی به‌رده‌وام بێت.
نه‌تانیاهۆ له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئیسرائیل ڕێ به ئێران نادات چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات. هه‌ڵبه‌ت عه‌لی ڕه‌بیعی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئێران دووشه‌ممه به ڕێژه‌ی له سه‌ددا بیست ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه كه زۆر له‌و ڕێژه‌یه به‌رزتره له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا ئاماژه‌ی پێ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.