كاتێك بیر له له‌دایكبوونى مه‌سیح ده‌كه‌یته‌وه، یه‌كه‌م شت كه به مێشكتدا دێت دارى كریسمسى رازاوه به ڕووناكى و دیكۆراتى دیكه‌یه.
رازاندنه‌وه‌ى دارى كریسمس له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان له كۆتایى مانگى تشرینى دووه‌م یا سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كى جوان به ڕووناكى و دیكۆراتى دیكه ده‌ڕازێندرێته‌وه.
زۆرێك پێیانوایه نه‌ریتى دانانى دارى كریسمس له سه‌رى ساڵى نوێ‌دا له ماڵه‌كاندا له سه‌رده‌مى ڤیكتۆرییه شاژنى به‌ریتانیا ده‌ستى پێكردووه واته ئه‌و كاته‌یكه شاژنه ڤیكتۆریا له‌نێوان ساڵانى 1873ــ1901 ده‌ستى به‌سه‌ر ته‌ختى پاشایه‌تیدا گرت، شاژنه ڤیكتۆریا و ئه‌میر ئه‌لبێرتى هاوسه‌رى زۆر حه‌زیان به دارى كریسمس بووه.
له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى مه‌سیحیه‌ت، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ته‌قلیده له ئه‌ڵمانیا سه‌ریهه‌ڵدا، پاشان له سه‌رده‌مى شا جۆرجى سێیه‌مدا بۆ به‌ریتانیا گوازرایه‌وه، شا جۆرج باوكى ئه‌میر ئه‌لبێرتى هاوسه‌رى شاژنه ڤیكتۆریا بوو، له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌دا، هاوسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى شا جۆرج، كه ناوى "شا‌رلۆت" بوو، وا ڕاهاتبوو دره‌ختێك بۆ خێزانه‌كه‌ى له ماڵه‌كه‌یاندا بڕازێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵین گوایه شاژنه ڤیكتۆریا و ئه‌میر ئه‌لبێرت، یه‌كه‌م كه‌سن كه دانانى دارى كریسمس ده‌كه‌ن به نه‌ریتێكى گشتى، بۆیه زۆرێك پێیانوایه ئه‌م نه‌ریته هى سه‌رده‌مى ئه‌وانه.
به‌ڵام ئه‌م نه‌ریته ڕیشه‌ى زۆر كۆنترى هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكى دێرین.
ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سیحییه‌ت، دره‌خته هه‌میشه سه‌وزه‌كان له زستاندا، لاى خه‌ڵكى مانایه‌كى تایبه‌تیان هه‌بووه، له زۆرێك له وڵاته‌كاندا باوه‌ڕ وابووه كه دره‌ختى هه‌میشه سه‌وز، جنوكه و ڕۆحى شه‌ڕه‌نگێزه‌كان و خێوه‌كان و سیحرى ڕه‌ش و نه‌خۆشى دوورده‌خاته‌وه.
له میسرى كۆندا، میسرییه‌كان دارى سنه‌وبه‌ریان له ماڵه‌كانیاندا داناوه، ئه‌و كاته میسرییه‌كان خودا "ره‌ع"یان ده‌په‌رست كه سه‌رێكى هه‌ڵۆى پێوه‌یه و خۆرى له‌به‌ردایه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ تاج و ته‌خته‌كه‌ى، میسرییه كۆنه‌كان پێیان وابووه گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆر له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌رزییدا، سه‌ره‌تاى چاكبوونه‌وه و شیفاى خواوه‌ند "ره‌ع"ـه له نه‌خۆشییه‌كه‌ى، بۆیه دره‌ختى سنه‌وبه‌ریان له ماڵه‌كانیاندا داناوه وه‌ك ڕه‌مزى سه‌ركه‌وتنى ژیان به‌سه‌ر مردن‌دا.
ڕۆمانییه‌كان ئاهه‌نگ و جه‌ژنى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌رزى خۆریان هه‌بووه و به "ساتورنالیا" ناویان ناوه، وه‌ك ڕێزلێنانێك له "ساتۆرن"ى خوداى كشتوكاڵ.
ڕۆمانییه‌كان زانییان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌رزى خۆر واتاى ئه‌وه‌یه به‌م زووانه كشتوكاڵ گه‌شه ده‌كات و ده‌بووژێنه‌وه، له خۆشیى ئه‌مه وه‌ك بۆنه‌یه‌ك ماڵه‌كان و په‌رستگاكانیان به دره‌ختى هه‌میشه سه‌وز ڕازاندۆته‌وه.
له باكوورى ئه‌وروپاش، كاهینانى "كه‌لت" په‌رستگاكانیان به سنه‌وبه‌ر ڕازاندۆته‌وه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ به‌رده‌وامیى ژیان، ڤایكینگه‌كان پێیان وابووه سنه‌وبه‌ر توخمێكه له توخمه ڕووه‌كییه‌كانى "بالدر"ى خوداى خۆر.
له ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1747 دارى كریسمس له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانییه نیشته‌جێكانى به‌نسلڤانیاوه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ى له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى نۆزده بوو، چونكه زۆرینه‌ى ئه‌مریكییه‌كان پێیان وابوو ئه‌م دره‌خته ڕه‌مزى بتپه‌رستییه.
له ساڵى 1659، یاسایه‌ك ده‌رچوو كه ڕازانه‌وه‌ى دره‌ختى كریسمسیان له ئاهه‌نگه‌كانى 25ى دیسه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌م یاسایه تا سه‌ده‌ى سه‌ده‌ى 19 په‌یڕه‌و كرا، دواى گه‌یشتنى كۆچبه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان و ئێرله‌ندییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له ئه‌مریكا ئیدى ئه‌م ڕێگرییانه له ناوه‌راستى سه‌ده‌ى نۆزده‌م هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، ئه‌مریكییه‌كان له ماڵه‌كانیاندا دره‌ختى سنه‌وبه‌ریان دانا و به شیرینى و چوكلێت ده‌یانڕازانده‌وه و ئه‌مریكییه به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه‌كانیش به سێ‌و و گوێز و هه‌نار و شیرینى و ڕۆشنایى و گڵۆپ ده‌یانڕازانده‌وه، ئیدى دارى كریسمس له ئه‌مریكاش بووه عاده‌تێكی گشتى.
له رۆژى له‌دایكبوونى مه‌سیح هۆى دانانى دارى سنه‌وبه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و داره هه‌موو كاتێك سه‌وز و پر به گه‌ڵایه ته‌نانه‌ت له وه‌رزى زستانیشدا، له ساڵى 1947، وڵاتى نه‌رویج له تشرینى دووه‌مى هه‌موو ساڵیك دارێكى كریسمیس به دیارى ده‌به‌خشێت به وڵاتى به‌ریتانیا وه‌ك سوپاسگوزارێك بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ى كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له جه‌نگى جیهانى دووه‌م پێشكه‌ش به وڵاتى نه‌رویج كرا.
له ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌وروپا به هه‌مان شێوه بوو به نه‌رێتێكى به‌ربڵاوى مه‌سیحییانه و خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌ك بۆنه‌یه‌كى گشتى كولتوورى لێی ده‌ڕوانن و رازاندنه‌وه‌ى دارى كریسمس له زۆربه‌ى سه‌نته‌رى پایته‌خت و شاره‌كانى دیكه‌ى وڵاتانى جیهان له كۆتایى مانگى تشرینى دووه‌م یا سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كرێت و به شێوه‌ییه‌كى جوان به ڕووناكى و دیكۆراتى دیكه ده‌ڕازێندرێته‌وه، له دواى رۆژى له‌دایكبوونى مه‌سیح واته 26ى دیسێمبه‌ر له شه‌وى دوازده‌مین كه ده‌كه‌وێته ئێواره‌ى 5 یا 6ى كانوونى دووه‌م دارى كریسمس و دیكۆرات هه‌ڵده‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.