له وڵاتی چین ڤاكسینی دژه كۆرۆنا قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی بڕی و بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڕێكی زۆری به هاووڵاتییان بدرێت.
ڤاكسینی دژەكۆرۆنای سینۆفارمی چینی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێیەمی بە سەركەوتوویی بڕی و به گووته‌ی به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی چین كاریگەرییەكەی لە به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا حه‌فتا و نۆ له سه‌دایه.
پەیمانگەی پەكین بۆ بەرهەمە بایۆلۆژییەكان كۆتاییهاتنی دواقۆناغی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینەكەی سینۆفارمی راگەیاند: پشتگیریی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە دەكات، بۆیە پەیمانگاكە داوا لە بەڕێوەبەرێتیی دەرمانی چین دەكات توێژینەوە لەسەر ڤاكسینەكە بكات، بۆ ئەوەی مۆڵەتی بەكارهێنانی پێبدرێت.
هەرچەندە رێژەی كاریگەریی ڤاكسینی سینۆفارمی چین هاوشێوه‌ی ڤاكسینه‌كانی فایزه‌ر بیۆنتیك و مۆدێرنا نییه، به‌ڵام په‌یمانگه‌ی په‌كین بۆ به‌رهه‌م بایهلۆژییهكان دووپاتیده‌كاته‌وه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه زۆرباشه و له كۆی هه‌زار كه‌س كه ڤاكسینه‌كه‌یان پێدراوه، نزیكه‌ی هه‌شسه‌د كه‌س سوودیان له ڤاكسینه‌كه وه‌رگرتووه و به‌رگرییان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز بووه.
جگە لە ڤاكسینەكەی سینۆفارم، چین سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی دیكەیە بەناوی سینۆڤاك و لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.