Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:21

به‌ریتانیا له‌ باره‌ی جۆری تازەی نه‌خۆشی  کۆڤید-19 هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی کۆرۆنا کۆڤید-19 لە بەریتانیا و بڵاوبوونەوەی جۆری تازەی ڤایرۆسەکە لە باشووری وڵات، لە ئێستادا ژمارەی نەخۆشەکان لە نه‌خۆشخانه‌كاندا زۆر زیادی کردووە و خەریکە نه‌خۆشخانه‌كان لە سەرتاسەری وڵات پڕ دەبن و جێگا نامێنێت.


 پێشبینی زۆر دەکرێت کە لێپرسراوانی تەندروستی و حکومی لە لەندەن ڕێکاری توندتر بگرنە بەر بەرلەوەی کار لەکار بترازێ و دۆخەکە لەوە خراپتر بێ.

ئەم وێنەیە هی دوێنێ شەوە لە بەردەم بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کوین ئیلیزابێس لە بێرمینگهام، کە ڕۆژانە دەیان نەخۆشی کۆرۆنا کۆڤید-19 ڕووی تێدەکات. تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ نەخۆشی کۆرۆنا داخل کراون و ئەو ژمارەیەش لە زیادبوونە.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی بەریتانیا ژمارەی نەخۆشەکانی کۆڤید-19 لە نه‌خۆشخانه‌كانی وڵات گەیشتۆتە زیاتر لە 20 هەزار نەخۆش و ڕۆژ بە ڕۆژیش لە زیادبوونە، کە ئەمەش هەر لە ئێستادا زیاترە لە ژمارەی نەخۆشەکانی لێشاوی یەکەم کە لە کاتی لووتکە لە مانگی چواری رابردوودا گەیشتبووە 19هەزار نەخۆش.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.