Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:20

سه‌رۆکی ئێران: له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستی قاسم سوله‌یمانی قاچی ئه‌مریکا ده‌بڕین

کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن روحانی ،سه‌رۆكی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر بڕینی ده‌ستی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران، قاچی ئه‌مریكا ده‌بڕن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێران گوتی: هه‌ر یه‌ك له‌ دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاو مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ،به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌پشت كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بوون.

حه‌سه‌ن روحانی گوتیشی: دوای چه‌ند رۆژی دیكه‌، رۆژانی تره‌مپ كۆتایی دێت و ناوی ده‌چێته‌ نێو زبڵدانی مێژوو.

سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ ئیسرائیل گه‌وره‌ترین سوودمه‌نده‌ له‌ تێكچوونی ره‌وشی سووریاو یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و عێراق.

شایانی باسه‌ له‌3ی كانوونی دووه‌می 2020 قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌هێرشێكی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران و دوای هێرشه‌كه‌ش ده‌ستی بڕاوی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.