Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:09

ئه‌مریکا بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا 30 زرێپۆشی سه‌ربازی داوه‌ته‌ سوپای عێراق

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ دابینكردنی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز 30  زرێپۆشی سه‌ربازی داوه‌ته‌ سوپای عێراق.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌كه‌دا هاتووه‌: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ هاوكاریكردنی سوپای عێراق له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی عێراق و به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 30 زرێپۆشی سه‌ربازی بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دابین كردووه‌.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانێكی گه‌وره‌تریان بۆ هاوكاریكردنی ئاسایشی سه‌ر به‌ عێراق و ئه‌مریكا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.