رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: كه لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتنێكی ئەرێنیی باش کە بتوانین لە رێگەیەوە ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا بکڕین و بیگەیێنینە ئێران.
وەزیری وزەی ئێران گوتیشی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق لە بەغدا گەیشتووینەتە رێککەوتن تاوەکو بتوانین سوود لە سەرچاوە دارایییەکانی ئێران لەو وڵاتە وەربگرین و پارەی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا دابین بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو پارەی غاز و کارەبایە کە عێراق قەرزاری ئێرانە بۆ کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەوروپا بەکاردێت.
ره‌زا ئارده‌كیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئێران خاوەنی سەرچاوەی داراییە لە دەرەوەی وڵات، لەوانەش لە عێراق و بە گوێرەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەو سەرچاوە داراییانەی ئێران کە لە عێراقن بۆ ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.
وەزیری وزەی ئێران ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ ئەو هەموو سنووردارکردنانەدا کە هەن، وەزارەتی کارەبای عێراق سەرکەوتوو بووە بەشێك لە داواکارییەکانی کۆمپانیای نەتەوەیی گازی ئێران دابین بکات.
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌رده‌كانیان له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری وزه‌ی ئێران به‌یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق كۆبوویه‌وه به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا گفتۆكۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوانیان و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاته‌كانیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.