Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:27

گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر: له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا هیچ هۆتێل و کافتریایه‌ک داناخرێت

کوردستان TV
100%

نه‌ریمان گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنى گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا هیچ شوێنێكى گه‌شتیاری داناخرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ پێشوازی كردن له‌ گه‌شتیاران كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م كافتریا و هۆتێل و مۆتێله‌كان كراوه‌ ده‌بن و ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیارانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاماده‌كراوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.