له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، كهکارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی کەلار ــ سلێمانی بەردەوامە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتمان.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كهلەئێستاداو سەڕەرای پشوی فەرمی، کارکردن لە هەمو بڕگەکانی پرۆژەکە بەردەوامە، کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە لایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێدەکرێت و رێژەی ئەنجامدراو ٤٣٪ی تێپەڕاندوە.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كهماوەی زیاتر لە مانگێکە بەفەرمانی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە. لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردووش، لەسەر پێشنیار‌و داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ئەنجومەنی وەزیران بڕی 20ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرد.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.