Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:26

یەکەم ڤاکسین لەنەروێژ لێدرا

کوردستان TV
#16
100%

سەرۆک وەزیرانی نەروێژ رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ دوای 291 ڕۆژ چاوەڕوانی یەکەم ڤاکسین لە وڵاتەکەمان به‌كارهات.

له شاری ئۆسلۆی پایتەخت یەکەم درزی ڤاکسینی پەتای کۆڕۆنا له وڵاتی نەروێژ لێدرا، ئەمەو سڤێن ئەندرسن تەمەن 67 ساڵان یەکەم کەس بوو که ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکرایەوە.

بەم بۆنەیەوە هەر دوای لێدانی ڤاکسینی دژ به پەتای کۆڕۆنا (ئەرنا سۆلبێرگ) سەرۆک وەزیرانی وڵات وەک موژدەیەک ڕایگەیاند: که خۆشبه‌ختانه‌ دوای 291 ڕۆژ چاوەڕوانی یەکەم ڤاکسین لە وڵاتەکەمان بەکارهات .

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد که هیوا خوازە ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە نێوانمان و جارێکی تر دەست بکەین به ژیانێکی نوێ و ئەندرسن وەک کەسێک ناوزەند کرد که ناوی چووە نێو مێژووی نەروێژ بەوەی یەکەم کەس بوو ئەم ڤاکسینەی لێدرا، وێڕای ئەوەی ئەم ڕۆژەی به ڕۆژی ڕزگاری ناو نا.

جێگای ئاماژەیه ڕۆژی شەممه 26/12/2020 یەکەم کاروانی ڤاکسینی فاریزر وبۆنتیک گەیشتنه وڵاتی نەروێژ هەر ڕۆژێک دواتر گەیشتنی ڤاکسینەکه واتا رۆژێک دواتر بەکار هات.

شیانی ئاماژە پێکردنه بەراوورد لەگەڵ سەرەتاکانی سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەربڵاو له نەروێژ پەتاکە زیاتر بڵاوبۆوە و ڕێژەکه له هەڵکشاندابوو، بەڵام  بۆ ئەم مەبەستە حکومەت ڕێنماییە تەندرووستییەکانی تووندتر کرد، هەروەها بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ ئاهەنگەکانی قەدەغەکرد.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.