وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەڵامی پەیامەکەی رێبەری رەوتی سەدری دایهوه.
ئهمڕۆ سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لێدوانی ئەمریکییەکان لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا گوماناوییە.
سەعید خەتیبزادە ڕەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی کێشەکانی خۆی لە دەرەوەی سنوور چارەسەر بکات و رایگەیاندووە، بەپێچەوانەوە، ئەمریکا وڵاتانی دەوروبەری ئێرانی کردووەتە بنکەیهك بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران.
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گوتی: کات و ناوەڕۆکی ئەو لێدوان و تۆیتانە پڕ پرسیار و زیانبەخشن، ههروهها ئاماژهی بهوهشكرد، تاران هیچ گرژییهكی له ناوچهكهدا ناوێت و بەڵکو بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات.
خەتیبزادە ئاماژهی بهوشدا، به ئهمریكییهكانیان راگهیاندووه كه ئهوان بهرپرسن له ههر گرژیهك له عێراق و جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتهكهی و عێراق كردهوه.
پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئێران وەک (دراوسێیەکی خۆشەویست) کردبوو کێشە سەربازی، ئەمنی و سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا لە عێراق دوور بخاتەوە و چیتر عێراق نەکاتە گۆڕەپانی ململانێکانی لەگەڵ ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.