Erbil 15°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:20

قەبەس-ی کوەیتی: سوپای پاسدارانی ئێران مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رەوانەی باشووری عێراق کردووە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەک شەممە رۆژنامەی قەبەسی کوەیتی ئاشکرای کردووە کە سوپای پاسدارانی ئێران، مووشەکی ئارش و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رەوانەی سەربازگەکان لە باشووری عێراق کردووە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەمەشداوە کەئەمە هەوڵێکە بۆ ئەوەی لەهەفتەکانی داهاتوودا،هێرشی رۆکێتی بکرێتە سەر چەند ئامانجێک،کەهەندێک وڵاتی ناوچەکە دەگرێتەوە.

هەروەها رۆژنامەی قەبەسی کوەیتی روونیکردۆتەوە کە هێنانی مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، بەدوو قۆناغ لەرێگای دەروازەی شەلامچەی سەر سنووریی نێوان عێراق و ئێران ئەنجام دراوە.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.