میدیاكانی ئیتاڵیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا یانه‌ی یوڤێنتوس هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆ داسیلڤای به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌دات له مێركاتۆی زستانه‌دا.
ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كه ئیداره‌ی یوڤێ هیچ هه‌نگاوێكی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مارسێلۆ نه‌هاوێشتووه‌و یاریزانه‌كه‌ش تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی شاهانه به‌جێناهێڵێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكراشی كرد كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید بڕیاریداوه له مێركاتۆی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری هیچ یاریزانێكی نه‌بێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی نوێش واژوونه‌كات، ئه‌گه‌ر مارسێلۆش نیازی جێهێشتنی میرێنگی هه‌بێت، ئه‌وا له مێركاتۆی هاوینه‌ی ساڵی داهاتوو ئه‌م هه‌نگاوه به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.
جێگای باسه پێشتر چه‌ندین جار ده‌نگۆی ڕۆیشتنی مارسێلۆ له ڕیزی ڕیال باس و خواسی گه‌رمی میدیاكان بوو، ئه‌ویش به‌هۆی گرنگی پێنه‌دانی له لایه‌ن زێنه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیال له یاریه‌كانی ئه‌م دواییه له لایه‌ك و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی پته‌وی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ له لایه‌كی دیكه‌وه .
مارسیڵۆ ده‌چێته یوڤێنتوس ؟
![](/content/upload/1/archive/2020-12/48867045-e303-431f-9438-2073720bcbfc.jpeg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.