Erbil 10°C پێنجشەممە 06 شوبات 12:45

پزیشکێکی شاری هه‌ولێر زانیاری وورد له‌سه‌ر ڤاکسینی کۆڕۆنای کۆمپانیای فایزه‌ر− بایۆتیک ده‌خاته‌ روو

کوردستان TV
100%

د.سه‌رده‌شت تاهیر حه‌مه‌د، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ له‌هه‌ولێر، زانیاری وورد له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆڕۆنای كۆمپانیای فایزه‌ر بایۆتیك بۆ كوردستان تیڤی خسته‌‌ روو، كه‌ له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ روونیكردۆته‌وه‌..

ئه‌م ڤاكسینه‌ به‌كاردێ بۆ ڕێگریكردن له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌ پێكدێت له‌ پارچه‌یه‌ك له‌ ترشی ئه‌مینی mRNA ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕووكه‌ش كراوه‌ به‌ چینێكی پارێزه‌ری چه‌وری واته‌ خودی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدانیه‌ به‌ زیندوویی.

تاكوو ئیستا به‌ فه‌رمی نه‌سه‌لمێندراوه‌ وه‌ك ڤاكسینی كۆڕۆنا له‌لایه‌ك ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی FDA، به‌ڵكوو ته‌نها ڕێگه‌پێدانی داوه‌ وه‌ك فریاگوزاری به‌كاربێت.

ڤاكسینه‌كه‌ به‌كاردێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ١٦ ساڵییه‌.

ڤاكسینه‌كه‌ به‌ ٢ ژه‌م ( جرعه‌) وه‌رده‌گیرێت كه‌وا ژه‌می دووه‌م دوای ٣ هه‌فته‌ وه‌رده‌گیرێت ، ڤاكسینه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌رزی له‌ ماسولكه‌ ده‌درێت. تاكو ئێستا دیار نییه‌ به‌رگرییه‌كه‌ چه‌ند مانگ یان ساڵ ده‌مێنێت.

ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت پێویسته‌ زانیاری بداته‌ تیمی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر بێتوو :

< كه‌سه‌كه‌ تا و له‌رزی هه‌بوو.

< پێشتر هه‌ستیاری هه‌بوو به‌ هه‌ر ڤاكسینێكی تر .

< نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی هه‌بێ یان ده‌رمانی خوێن شل كردنه‌وه‌ به‌كاربێنێ.

< كه‌سه‌كه‌ نه‌خۆشی لاوازی سیستمی به‌رگری هه‌بێ، یان ده‌رمانێك وه‌رده‌گرێت به‌رگری داده‌به‌زێنێت.

< كه‌سه‌كه‌ دووگیان بێ ، یان شیرده‌ری منداڵی خۆی بێ.

< ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ پێشتر ڤاكسینی كۆڕۆنای كۆمپانیای تری وه‌رگرتبێت.

ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ له‌ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌ تووشی هه‌ستیاری تووند بووبێت ، نابێ ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.