یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگه‌یاند كه په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه له رووی ئاینییشه‌وه قبوڵكراو ده‌بێت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی ،سكرتێری گشتیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌سه‌ر پرسی پێكوته‌ی COVID-19، پێویسته متمانه به پزیشكان بكرێت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر جیھانی پزیشكی، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌و پێكوته‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و كه‌سی دیاریكراو پێویسته، ئه‌وا له رووی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و پاراستنی ته‌ندروستی، له رووی ئاینییه‌وه‌ش قبوڵكراوه".
سكرتێری گشتیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، راشیگه‌یاند كه فه‌تواكه‌یان په‌یوه‌ست ده‌بێ به په‌سه‌ندكردنی پێكوته‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و سه‌لماندنی كاریگه‌ر و سوودی ئه‌و ڤاكسینه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.