Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:10

وەزیری تەندروستی: ئامادەکارییان کردووە بۆ هێنانی ڤاکسینی کۆڕۆنا بۆ هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


 وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، ئەوان ئامادەکارییان کردووە بۆ هێنانی ڤاکسینی نەخۆشیی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان.

د. سامان بەرزەنجی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند ، ئێستا لە جیهاندا داواکاریی گەورە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی دەبێت لە بەشی ڤاکسینی عێراقدا.

 ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، ئەو ئامادەکارییە بەشێکیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە و بەشێکیشی لەگەڵ کۆمپانییە جیهانییەکان و بەشی هەرێمی کوردستان لەو بەشەی کە بۆ عیراق دێ پاریزراوە.

د. سامان بەرزنجی  ده‌شڵێت ، ناتوانین ئەو پێشبینییە بکەین کە ئەو ڤاکسینە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموو ئەگەرەکان دەچێتە دوای سەری ساڵ، چونکە بەرهەمهێنانی سنووردارە لە جیهان و خواستێکی زۆری لەسەرە و پێ دەچیت پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەر بێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی حکوومەتی هەرێم ئامادەکاریی بوودجەی پێویستی بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.