سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه كه بوددجه‌ی ساڵی دارایی 2021 گه‌یشتۆته په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵ (نی‌نا) دوێنێ شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه بوددجه‌ی ساڵی دارایی 2021 گه‌یشتۆته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه كه ده‌كاته ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێت.
شایانی باسه هه‌ر دوێنێ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی 2021 بگاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.