ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستا ئاماده‌یی ده‌ڕبری بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میلیشیا چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌بوون بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردنی له ده‌نگوباسی كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بووه و بارودۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه كه دوێنێ بینیمان.
ناسر هه‌ركی گوتیشی: هه‌ندێك گرووپی نێو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق هه‌ن كه وه‌كو پێویست پابه‌ندی بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نابن.
گوتیشی ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له به‌غدا روویدا ده‌ره‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوو و ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ستگیركراون.
گوتیشی: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستا ئاماده‌یی ده‌ربری بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میلیشیا چه‌كداره‌كان و ئاماده‌بوون بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، دواتر دیاره رێككه‌وتنێك هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م توندوتیژییه.
ئه‌وه‌ی پێوسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێت شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك چەکداری سەر بە (عەسائیب ئەهلی حەق) بە چەک و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆوە چوونە سەر شەقامەکان و مەترسیی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق درووست بوو.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.