Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 17:51

د : کاتۆ سه‌عدولڵا : عێراق له‌ ره‌وشێکی خراپ و ئاڵۆزدایه‌ و به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت

کوردستان TV
100%

د. کاتـۆ سەعـدولڵا ـ چـاودێری سـیاسی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئێران و رەنگدانەوەی لە سەر رەوشی عێراق و كوردستان رایگەیاند ئەمرۆ بارودۆخی عێراق ئاڵۆزە ، ئەوەی هەیە لە نێوان ئێران و ئەمەریكا هەیە كە ناكۆكییەكە كەوتۆتە ناو عێراق و چەندین گروپ كە هەڕەشە لە سەرۆكی وەزیرانی عێراق دەكەن 

روونیشیكردەوە كە عێراق بەناو دەوڵەتە ، پێشبینیش دەكرێت بارودۆخەكە خراپتر بێت لەوەی كە ئێستا بوونی هەیە . ناكۆكی نێوان ئەمەریكا و ئێران كەتوونەتە دژایەتی یەكتر لە سەر خاكی عێراق . حەشدی شەعبی ، لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی كردنی ئێران دایە ، وەكو ڤایرۆسی كۆرۆنان و خۆیان دەگۆڕن ، مەرجەعی سەرەكی ئەو گروپانە ئێرانە .

دكتۆر كاتۆ روونیكردەوە كە ئەمەریكا چەندین سزای خستۆتە سەر ئەو گروپانە سەبارەت بە كورد گوتی : كورد پێویستی بە بەغدایە و دەبێت لەو چوارچێوەیەدا كاری خۆمان بكەین ، پێویستە بەو لایەنانە بلێین ئێوە فەرمان لە ئێران وەردەگرن ، ناكرێت رێگە بەو لایەنانە بدرێت بەو شێوەیە رەفتار بكەن

راشیگەیاند كە تا ئێستا كازمی ، بەپێی هەواڵەكان تا ئێستا نەكەوتۆتە ژێر فشار و ئەو كەسەی كە دەستگیركراوە ئازاد نەكراوە . ئەمەریكا بەپێی رای من پێویست بەوە ناكات شەڕ لە گەڵ ئەو گروپانە بكات چونكە عێراق بە رای من بەرەو رووخان دەچێت . ئەمەریكا بە پێی بۆچوونی من ، لە گەڵ ئەو گروپانە بە هیچ شێوەیەك دانوستان ناكات .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.