Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 18:23

د شاخه‌وان عه‌بدولڵا : پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌کان به‌ نیشتیمانی بکرێن و رێک بخرێن

کوردستان TV
100%

 

د. شاخەوان عەبدولڵا ـ ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئێران و رەنگدانەوەی لە سەر رەوشی عێراق و كوردستان رایگەیاند میلیشیاكانی عێراق ئەوانەی كە بوونیان هەیە ، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 و 2004 و ئەو میلیشیایانە ئێستا بوونەتە هەڕەشە لە سەر بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق ، كۆی ئەو گروپانە 36 گروپن ، كە بەشێكیان ماون و بەشێكیان جیابوونەتەوە و بەشێكیان نەماون .

روونیشیكردەوە كە ئەو گروپانە كۆكراونەتەوە بە ناوی حەشدی شەعبی ، هێزە نیشتیمانیەكانیش ئەوانەی كە هەن نیشتیمانی نین ، چونكە ئەو ژمارەیەی حەشدی شەعبی بە بەراورد لە گەڵ سوپای عێراقی و پۆلیسی عێراق ئەو ژمارە زۆرە نین ، بەڵام هێزە نیشتیمانیەكان لە هێزی عەقائیدی و نەتەوەیی عەرەبی پێك دێنن و رێژەی كورد لەو سوپایە تەنها رێژەی 1 یان 2 % دەبێت و زیاتر نییە بۆیە سوپاش وەكو پێویست نیە .

د شاخەوان راشیگەیاند ئەمەریكا پێویستە فشار بكاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی ئەو هێزو گروپانە بخرێنە سەر هێزی نیشتیمانی ، بەپێی یاسا رێكبخرێن . مانەوەی هەر هێزێك لە دەرەوەی هێزی نیشتیمانی پێویستە لە ناو ببردرێن . هەروەها ئێستا ئەو هێزانەو ئەو گروپانە بە پارەی عێراق و بەتواناو گەنجی عێراق شەڕی سوریا و ناوچەكانی دیكە دەكرێت .

روونیشیكردەوە كە ئێستا میلیشیاكانی شیعە لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بە هێزترن . هەروەها تا ئێستا بە پێی هەموو پێوەرەكان ئەمەریكا بەرامبەر بە گروپە شیعەكان شكستی هێناوە ، ئێستا سوننە و كورد بۆیە ناتوانن بە شێوەیەكی راستەوخۆ قسەیان دژی حشدی شەعبی هەبێت ، لە هەمان كات هێزێكی نیشتیمانی لەو وڵاتە بوونی نییە .

دكتۆر شاخەوان عەبدولڵا راشیگەیاند كە كازمی نەیتوانیوە وەكو پێویست ئەو بەڵێنانەی كە پێشتر دایبووی جێبەجێ بكات . بۆیە ئەمەریكا پێویستە بڕیار بدات بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو بارودۆخەی كە بوونی هەیە لە عێراق ببێتەوە .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.