Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 23:49

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بۆ کەمتر لە هەزار کەس دابەزی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ژینگەی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: 836 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ژینگە و عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 836 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی‌ تووشبووان گەیشتە 590 هەزار و 779 كەس.

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ژینگەی‌ عێراق رایگه‌یاند: 12 تووشبووش بەهۆی‌ ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ژینگەی‌ عێراق  ده‌ڵێت: هەزار و 390 تووشبووش چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە، بەوەش ژمارەی‌ چاكبوونەوە 530 هەزار و 262 كەسی‌ تێپەڕاند.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.