سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ره‌وشی شاری به‌غدای پایته‌خت ئارامه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ھیچ ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاره‌كه نییه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا ره‌وشی ئه‌منی شاری به‌غدا سه‌قامگیر و ئارامه و گوتی: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ ھێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، ره‌وشی شاری به‌غدا ده‌پارێزن و رێگه ناده‌ن ھیچ لایه‌نێك ره‌وشی شاره‌كه بشڵه‌ژێنێت".
گوتیشی: "ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان، ھه‌وڵه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه به ئامانجی راوه‌دوونانی ئه‌و گرووپانه‌ی كه ھه‌وڵده‌ده‌ن به ھێرشی مووشه‌كی ئامانجه گرنگه‌كان له به‌غدا بكانه ئامانج".
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت دوێنێ ھه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌ھلی حه‌ق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی، حوسام ئه‌زیرجاوی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی له رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی كاتیۆشا بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركران، ره‌وشی شاری به‌غدا گرژ و ئاڵۆزبوو.
شه‌وی رابردوو مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ دڵنیابوون له ره‌وشی شاری به‌غدا سه‌ردانی به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ناوچه‌كانی ره‌سافه و كه‌رخ-ی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.