قه‌یس خه‌زعه‌لی،ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق باسی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویی به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: رووداوه‌كه‌مان به عه‌قڵ و حیكمه‌ت چاره‌سه‌ركرد.
ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مه‌ی له‌ئه‌نجامی ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی روویدا،به‌عه‌قڵ و حیكمه‌ت چاره‌سه‌رمان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: پابه‌ندبوونی خۆمان به ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه،له‌هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و به ئامانج نه‌گرتنی نێرده دیبلوماسییه‌كان، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كۆتایی به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقدا بهێنین.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌ھلی حه‌ق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی، حوسام ئه‌زیرجاوی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی له رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی كاتیۆشا بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركران،شه‌وی رابردوو ره‌وشی شاری به‌غدا گرژ و ئاڵۆزبوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.