تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 186 تووشبووی کۆرۆنای له‌سنوری پارێزگای دهۆكی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ شه‌ممه 26 ى 12ى 2020 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 186 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه كۆی گشتی چاكبووان لە دهۆك گەیشتە 20 هەزارو 200 كه‌س .ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌ئێستاشدا 11 هه‌زار و 843 تووشبووی كۆڕۆنا له‌پارێزگاكه‌دا ماون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات ، كه پابەندی ڕێككارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.