Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 03:10

له‌که‌رکوک دوو ئافرەتی داعش دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە دوو ئافرەتی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک ، دەستگیرکراون.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی کەرکووک، دوو ئافرەتی تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو دوو ئافرەتەی کە دەستگیرکراوان، بەناو دەستەبەرییان بەسەر خێزانەکانی داعش لە پارێزگای کەرکووک دابەشکردووە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکە باس لەوەکراوە کە ئەو دوو دەستگیرکراوە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، دەستبەسەرکراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.