بازگه‌كانی قه‌زای مه‌خمور له‌سوپای عێراقه‌وه ڕاده‌ستى پۆلیسی خۆجێی كرا .
كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤى ، پێی ڕاگه‌یاندین به‌فه‌رمانی پارێزگاری موسڵ له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26 ى 12 ى 2020 ، بازگه‌كانی مه‌خمور - هه‌ولێر ، مه‌خمور - قه‌راج - شه‌قامی 60 مه‌تری ناو سه‌نته‌ر له‌سوپای عێراقه‌وه ڕاده‌ستى پۆلیسی ناوخۆیی مه‌خمور كرا .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی وتیشی ، له‌ئه‌مڕۆ راده‌ستكردنه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی مه‌خموریش سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆسه‌كه ده‌كات .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.