حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، رایگه‌یاند كه به‌م زووانه ڤاكسینی فایزه‌ری دژه كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
حه‌سه‌ن ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه، پێدوایستییه‌كانی تایبه‌ت به ڤاكسینی فایزه‌ر له عێراق پشتی ده‌به‌سترێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق گرێبه‌ستی بۆ كڕینی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جیھان واژووكردووه و گوتی: "به‌م زووانه ڤاكسینی فایزه‌ر دژه‌كۆرۆنا، ده‌گاته عێراق".
راشیگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رۆژانه له په‌یوه‌ندیی دایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیانی جیھان و ئاماژه به‌وه‌یشدا كه ھه‌ر كاتێك ڤاكسینی فایزه‌ر دژه كۆرۆنا بگاته عێراق، ئه‌وا ده‌درێت به ھاووڵاتییان و گوتی: "ڤاكسینه‌كانی دژه‌كۆرۆنا كه له‌ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان به‌كارده‌ھێندرێن، تاقیكراونه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووبوون ".
وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی باسی له نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و گوتی: "تاكه رێگا بۆ خۆپاراستن له نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ستنی ماسك و دووره په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تییه".
دوێنێ ھه‌ینی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی رایگه‌یاندبوو كه عێراق، ١٦ ملیۆن جورعه‌ی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای نوێی، كڕیووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدابوو كه له‌ئێستادا، تیمێكی تایبه‌تی ته‌ندروستیی عێراق له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارھێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌ی كه كڕاوه، مه‌شق و راھێنانیان پێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.