به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی 2021 بگاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه،لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات رێژه‌یه‌كی كه‌م له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بوددجه كه‌مبكرێته‌وه،هاوكات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتی عه‌لی عه‌لاوی،وه‌زیری دارایی و مسته‌فا غالب،پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات و پێویستیان به 20 تا 30 رۆژ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه په‌سند بكه‌ن.
شایانی باسه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبۆوه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی بوددجه كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.