به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك دوای گرژییه‌كانی شه‌وی رابردووی به‌غدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت سووڕاوه‌ته‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ده‌نگۆی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كدارانی نایاسایی به‌نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت،مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدا سووڕایه‌وه.
شه‌وی رابردوو به‌غدا هه‌ندێك نائارامی به‌خۆیه‌وه بینی،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌مه دێت كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا،سه‌ركرده‌ی گرووپێكی دیاری عێراق به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه دهستگیراوهو گرووپه‌كه‌ش له‌هه‌مبه‌ر ئازاد نه‌كردنی سه‌ركرده‌كه‌یان، هه‌ڕه‌شه له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن .
شایانی باسه هه‌ر شه‌وی رابردوو مستەفا کازمی لە تویتێکدا کە بەهەرسێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان، مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین، بەهێمنی كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەكان و سوپا بەدەوڵەت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نووسیوویەتی "داوای هێوركردنەوەمان كردووە بۆ پاراستنی وڵات لە سەركێشی تری بێهوودە، بەڵام ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین ئەگەر پێویست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.